بڕیاره سبه‌ینێ پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی زیاتر له 380 وێستگه‌ی ده‌نگدانی پارێزگای زیقار ده‌ستپێبكات، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و پرۆسه‌یه، ببێته‌هۆی گۆڕانكاری گه‌وره له ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن.
له‌و باره‌یه‌وه، عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه، تا ئێستا هه‌زارو 436 تانه پێشكه‌ش كراون و كه زۆرینه‌یان قبوڵ كراون و به‌وهۆیه‌وه گۆڕانكاری له ژماره‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كان رووده‌دات.
راشیگه‌یاند، سبه‌ینێ پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی له 389 وێستگه‌ی ده‌نگدان له پارێزگای زیقار ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، هاوكات كۆمسیۆن ده‌ستده‌كات به ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی 217 وێستگه له نه‌ینه‌وا، 49 وێستگه له موسه‌ننا، 31 وێستگه له نه‌جه‌ف و 184 وێستگه له به‌غدای پایته‌خت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن پێشیوایه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ئه‌و وێستگانه به ده‌ست، ده‌بێته‌هۆی گۆڕانكاری گه‌وره له ژماره‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP