مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ی.ن.ك، پشتیوانی خۆی بۆ داوا ره‌واكانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه له‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌و هه‌موو پێداویستییه‌كی دیكه‌ی خوێندكاران.
روونکردنەوەییەک لە
مه‌لبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیه‌وه
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ناره‌زایی به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندكارانمان كردوه. ئیداره‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆشمان ئاگادار كردوه كه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هاوكاریان ده‌بین له دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان، به تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی.
لێره‌وه جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داوایان لێدەکەین رێگه نه‌دەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كار بهێنرێت كه له كۆتاییدا نەک هەر به قازانجی ئه‌وان ناشكێته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له ڕه‌وایه‌تی داواكانیان كه‌م ده‌كاته‌وه.
داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه وێڕای پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك چاوكراوه بن له به لارێ‌دا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
به پێویستی ده‌زانین بە بیری هه‌موو لایه‌كی بهێنینه‌وه کە خوێندکاران و هیزە ئەمنییەکان بە رۆلە و کچ و کوری خۆمان دەزانین و ئازار دانی هەر لایەک لە لایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەلکی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنه بینای مه‌ڵبه‌ند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان و هه‌وڵی زیان پێگه‌یاندنیان نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پیشه‌یی بۆ کەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، به‌لّكو ته‌نها ئارامی شار ده‌شێوێنێت و ناوبانگی توێژی ڕۆشنبیریی خوێندكاران له‌كه‌دار ده‌كات.
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP