خەڵاتی رێزلێنان
ئەمڕۆ 30-11-2021 هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) بە ئامادەبوونی بەشێک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی کەرکوک و سەرۆکی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە (پێشکەوت نیعمەت کەرکوکی) یاریزانی لەشجوانی هەڵبژاردەی عێراق، لە پای سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتی ماستەرزی کیشوەری ئاسیا لە وڵاتی لوبنان کە تێیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بوو (pro card).
لەو دیدارەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) وێڕای پیرۆزبایی هاوکات جەختی کردەوە وەک چۆن لە رابردوودا پاڵپشتی وەرزشوانان بوون، لە ئێستایشدا بە هەمان شێوە هاوکار و پاڵپشتی ئەو توێژەی گرینگەی کەرکوک بن و هەرچییەکیان بۆ بکرێ لەو رووەوە بێ درێغ ئەنجامی بدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP