دوای ئەوەی كۆچبه‌رێكی كوردی باشوری كوردستان كه دایكی پێنج منداڵه‌و خەڵکی زاخۆیه، بەھۆی مانه‌وه له‌نێو به‌فرو سەرماو هه‌روه‌ها دووگیانبوونی، نەخۆشده‌كه‌وێت له یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا گیانی لەدەستدا.
ئەڤین عیرفان، بە ئومێدی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپاو ژیانی ئاسووده‌یی و ئارامیی، پێش چەند مانگێک لەگەڵ ھاوسەرو منداڵەکانی کۆچیان به‌ره‌و وڵاتی بیلاڕوس كردوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی و مانەوەی له یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌كانی پۆڵه‌ندا بۆ 20 رۆژ، ئێوارەی رۆژی هەینی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێی نزیكبونه، سه‌ره‌ڕای دووگیان بوونی، سەرمای سه‌خت کاریگەریی زۆری لەسەر گورچیلەکانی داناوە، دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە، لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە منداڵەکەی بە مردوویی لەدایکبووە.
وێڕای وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام نەتواندراوه ژیانی ئەڤین ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستداوه، ئێستاش کەسوکارەکەی چاوەڕێن لەڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP