وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتی ناوخۆ، به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی رابردووی فه‌رمانبه‌ران.
به به‌راوورد به مانگه‌كانی رابردوو دابه‌شكردنی مووچه سستی پێوه‌دیاره‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌ناردنی بڕی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له 25 ی 11 وه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه كردوه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ كه 18-12 یه واتا نزیكه‌ی 20 رۆژه، تائێستا به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووبوو، به‌ڵام مووچه‌ی مانگی رابردووی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP