بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 ی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێبکات.
لهو بارهیهوه، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات.
ڕوونکردنەوەکە، ئهوهشیخستوهتهڕو، ڕۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، بۆ ڕۆژانی دواتریش بە پێی خشتەیەک، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش پشووەکانی سەری ساڵ، حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان نارد و پێشتریش حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP