پاڵەوانێتی کاراتێی عیراق لەکەرکوک دەستیپێکرد

وەرزش
13:24 - 2022-01-06

پاڵەوانێتی کاراتێی عیراق لەکەرکوک دەستیپێکرد 
ساڵانێکی زۆرە، یاریزانانی کاراتێ لە شاری کەرکوک، بەشداری لە خول و پاڵەوانێتیەکانی عێڕاق دەکەن، بەردەوام ئاستی ناوازە پێشکەش دەکەن و ئەنجامی باش بەدەست دەھێنن، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک تا یەکێتی ناوەندی کاراتێی عێڕاق، یەکەم چالاکی خۆی لە ساڵی نوێ لە کەرکوک ئەنجام بدات، کە پاڵەوانێتی یانەکانی عێڕاقە، پاڵەوانێتیەکەش بۆ ئاستەکانی (تازە پێگەیشتوان، لاوان و پێشکەوتوانە) و ماوەی دوو ڕۆژ 
بەر لە پاڵەوانێتیەکە و لە دەسپێکدا، خولێک بۆ ناوبژیوانانی کاراتێ ئەنجامدرا، کە سەرجەم یاسا نوێیەکان ئاشنای ناوبژیوانان کرا. 
لە پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی عێڕاق، نزیکەی ٣٠ یانە و ٣٥٠ یاریزان بەشدارن، ٧ یانە و نزیکەی ٦٠ یاریزانی شاری کەرکوک لە سەرجەم ئاستەکانی پاڵەوانێتیەکە ڕکابەری بۆ ئاست و ئەنجامی ناوازە دەکەن. 
سەرجەم ململانێ و ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتیەکە لە ھۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی سۆلاف بەڕێوەدەچێت، ئەنجامدانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانەش دەبێتە ھۆکارێک تا یانەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یاریزانەکانیان بگات بە ڕیزی ھەڵبژاردەی کاراتێی عێڕاق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP