کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەردەبڕێت

کوردستان
10:29 - 2022-01-15



کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كد بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری پرۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ، ده‌ڵێت: لەدەستدان و کۆچی دوایی دکتۆر مارف کۆستێکی گەورەیە لە گەلەکەمان کەوت.

ده‌قی پرسنامه‌كه‌:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
دکتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی گەورەو ئەکادیمیەکی بەتوانا خزمەتێکی گەورەی کردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بەخششەکانی جێگای گرنگیان هەیەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە، لەدەستدان و کۆچی دوایی دکتۆر مارف کۆستێکی گەورەیە لە گەلەکەمان کەوت، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP